فرانسیسکۆ تۆتی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن

وەرزش
15:24 - 2024-10-22

دوای ئەوەی لە ساڵی 2017 فرانسیسکۆ تۆتی ئیتاڵی و ئەستێرەی پێشووی یانەی رۆما لەتەمەنی 41 ساڵیدا وازهێنانی خۆی لە یاری تۆپی پێ راگەیاند , لە ئێستادا هێرشبەرە ئیتاڵیەکە بیر لەگەڕانەوە بۆ یاریگاکان دەکاتەوە , لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی دیارۆ ئاسی ئیتاڵی فرانسیسکۆ تۆتی ئاماژەی بەوەکردووە کاتێک حەوت ساڵ لەمەپێش وازی لەیاریکردن هێنا بریاری خۆی نەبوو , بەڵکوو دەستەی کارگێڕی یانەی رۆما زۆریان لە تۆتی کردووە تاکوو وازهێنانی خۆی لە یاریکردن رابگەیەنێت , لە نوێترین هەواڵیشدا فرانسیسکۆی ئەستێرە دەیەوێت بڕیارێکی شێتانە بدات و لەتەمەنی 48 ساڵیدا بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لە ئیتاڵیا , لە درێژەی هەواڵەکەدا رۆژنامەی دیارۆ ئاس باسی لەوەکردووە یانەی کۆمۆ پێشنیارێکیان خستۆتە بەردەم تۆتی و داوایان لێی کردووە بۆ ماوەی وەرزێک درێسى کۆمۆ بپۆشێت و بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لە کێبرکێکانی خولی کالچیۆ


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP