دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له جه‌نگی ده‌روونیی بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی مووشه‌كی و ئاسمانیی نێوان هه‌ردوو سوپای ئیسرائیل و ئێران، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 26 تشرینی یه‌كه‌می
2024، سوپای ئیسرائیل ده‌ستپێكردنی هێرشی (تۆڵەسەندنەوە)ی بۆسەر ئێران راگه‌یاند.
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه:" به، 100 فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشیانكردووه‌ته‌سه‌ر
ئێران و 20 خاڵی سه‌ره‌كیان له‌و وڵاته كردۆته ئامانج."
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:
"لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئێران کە چەند مانگێکە دەستیپێکردووە بۆسەر ئیسرائیل،
هێزەکانی بەرگرییان هێرشی وردی بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان لە ئێران ده‌ستپێكردکردووە"
سوپای ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و هێرشانه وه‌ڵامی هێرشەکانی
ئێرانە."
هاوکات کۆشکی سپی رایگه‌یاند:"ئاگادارن ئیسرائیل چەند
ئامانجێکی سەربازیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج، بەڵام ئەمریکا بەشداریی لەو هێرشەی
ئیسرائیل بۆسەر ئێران نه‌كردووه".
له‌به‌رامبه‌ردا بارەگای بەرگریی ئاسمانیی ئێران
لە راگەیەندراوێکدا باسی له‌وه‌كردووه كه: ''سەرەڕای هۆشداریی پێشووی بەرپرسانی
کۆماری ئیسلامی بە رژێمی تاوانکار و نایاسایی زایۆنی بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر کردەوەیەکی
شەڕفرۆشانە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشی کردووەتە سەر بەشێک لە ناوەندە سەربازییەکانی
پارێزگاکانی تاران، خوزستان و ئیلام."
ئه‌وه‌شیخستوووه‌ته‌ڕو كه:" بەرپەرچدانەوەی
هێرشەکەی سوپای ئیسرائیل لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە 'سەرکەوتوو بووە
و زیانێکی کەم و سنووردار بە هەندێک شوێن کەوتووە کە سه‌باره‌ت به قەبارەی زیانه‌كانیان
لێکۆڵینەوەده‌كه‌ن."
لای خۆیه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی،
"تۆمه‌ته‌كانی" سوپای ئیسرائیلی ڕه‌تكرده‌وه كه 20 خاڵیان له ئێران
كردبێته ئامانج و راشیگه‌یاند، ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی باسیان له به‌شداریكردنی 100 فڕۆكه‌ی
جه‌نگیی ئیسرائیل كردوه له هێرشه‌كه‌دا بۆسه‌ر ئێران دوورن له‌ڕاستیه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێران له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ئێرانی بڵاویكرده‌وه،
بانگه‌شه‌ی سوپای ئیسرائیل بۆ به ئامانجگرتنی 20 خاڵ له ئێران راست نیه، ئه‌وه‌ی
كراوه‌ته ئامانج زۆر كه‌متره، ئه‌وه‌ی ده‌وترێـت له‌چوارچێوه‌ی جه‌نگێكی ده‌رونیدایه.
"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP