پات ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پنتاگۆن ڕایگەیاند، دەرگای دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان تا ئەمڕۆش كراوەیەو ئەگەری چارەسەركردنی ئەو ناكۆكیە هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەدوری نازانین ئێران وەڵامی ئیسرائیل بداتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە ئێران وەڵامی سەربازی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بداتەوە، بەڵام ئەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕونادات.
وتەبێژەكەی پنتاگۆن باسی لەوەشكرد، "وەزارەتی بەرگری لە نزیکەوە چاودێری جموجۆڵەکانی ئێران دەکات و پابەندە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل و بەرگریکردن لەو وڵاتە، ئێمە بەئاگادەبین بۆ ئەوەی بزانین تاران پەنا بۆ چی دەبات دوای ئەو هێرشەكەی كە لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە ئەنجامدرا".
ئەوەشیخستەڕو، بەكارهێنانی سەربازانی كۆریا باكور لە جەنگی ئۆكرانیاندا لەلایەن ڕوسیا دۆخێكی ترسناكە، ئەوان وەك ئەمریكا هیچ شتێك لەبارەی ڕێككەوتنی نێوان ئەو دو وڵاتە و تێچوی قەرەبوكردنەوە نازانین كە كرێملین دەیدات بە وڵاتی دوەم.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP