لە ئەفسانەیەک لە ڕیاڵ مەدریدەوە بۆ یاریزانێکی یەدەک لە فلۆمینێنسی...چیرۆکی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مارسێلۆ

وەرزش
12:19 - 2024-11-03

لە ئەفسانەیەک لە ڕیاڵ مەدریدەوە بۆ یاریزانێکی یەدەک لە فلۆمینێنسی...چیرۆکی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مارسێلۆ
ئاکۆ بیبانى

مارسيلۆى بەرازیلى و بەرگریکارى پێشووى یانەى ریاڵ مەدریدی ئیسپانى لە ئەفسانەیەکى گەورەى تۆپى پێیى جیهانیەوە بۆ دیلى کورسى یەدەک لە وڵاتەکەى خۆى و پاشان سوکایەتى پێکردن و دواتریش هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەى ! ئەمە چێرۆکی ئەو یاریزانەى بەرازیلە کە لە یانەى ریاڵ مەدرید مێژووى دروستکرد و بووە یەکێک لە باشترینەکانى باڵى چەپ لە یاریگا و 5 جار لە مێژووى یاریکردنى نازناوى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپاى دەستەبەرکرد ،  ئەو یاریزانە لە ڕووە بەرگرییەکەوە بوو بووە دیوارى پۆڵاینى و بەربەستێکى گەورە بوو لە پێش هێرشبەرەکان ، هاوکات لە ڕووى هێرشبەریییەوە توانایەکى ناوازەى هەبوو زۆر بەخێرایی دەگەیشتە ناوچەى دژ و هەڕەشەى لەسەر گۆڵى بەرامبەر دروستدەکرد ، دوای ئەوەى مارسیلۆ لەگەڵ یانەى ریاڵ مەدرید جیابوەوە و 546 یارى بەدرێسى قەڵاى بێرنابیۆوە ئەنجام دا و شەش نازناوى لالیگاشى بردەوە ، بڕیارى دا کاروانى وەرزشى بگوازێتەوە بۆ یانەى ئۆڵۆمپیاکۆس و دوای ماوەیەکى کورت ، گەیشتە ئەو بڕوایەی بگەڕێتەوە بۆ ووڵاتەکەى خۆى و یارى بۆ یانەى کوڕەکەى بکات کە ئەویش فلۆمینێنسی بوو ، بەر لەوەى بەشەش هەفتە کۆتایی بە رکابەریییەکانى خولى بەرازیلى بێت ، مارسیلۆ لەگەڵ مانۆ مێنێزى راهێنەردا بووە دەمەقاڵێیان کاتێک مارسیلۆ لەسەر کورسى یەدەکەو راهێنەر لەکۆتا ساتى یارییەکە کە هیچ کاریگەرییەک لەسەر ئەنجامەکە دروست ناکات بانگى مارسیلۆ دەکات تاکو بچێتە یاریگاوە ، لەو کاتەشدا یاریزانە بەرازیلییەکە ناڕەزایی دەردەبڕێت و گرژى و ئاڵۆزى دروست دەبێت ، لەو کاتەدا بە بێ ئاوڕدانەوە لە مێژووى پڕ نازناو و دەسکەوت و خەرمانێک خزمەت و شانازى ، راهێنەرەکەى فلۆمینێنسی پاڵدەنێت بە مارسیلۆى ئەفسانەوەو دوورى دەخاتەوەو تەنانەت رێگەش نادات بچێتە یاریگاوە ، ئەمەش کاردانەوەى گەورەى دروستکرد ، دوای ئەو کێشە و ئاڵۆزییەى بەرامبەر بە یانەى گریمۆ دروست بوو ، ئیدارەى یانەى فلۆمینێنسی بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوەو سوپاسى مارسیلۆى کرد و بۆ ئەوەى پێشکەش بە تۆپی پێ و یانەکەى کردوەو ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە بەرێکەوتنى هەردوو لا گرێبەستى یاریزانەکە هەڵوەشاوەتەوە .
مارسیلۆى بەرازیلى لەو کاتەوەی ڕووى لە ریزەکانى یانەى فلۆمینێنسی کردوە 107 یارى ئەنجامداوەو توانیوێتى 11 گۆڵ تۆماربکات و 3 گۆڵیش بۆ هاوڕێکانى دروستبکات ، لەو ماوەیەدا 25 کارتى زەردى وەرگرتوەو خاوەنى کارتێکى سوریشە ، بەدرێژایی یاریکردنى لە ریزەکانى یانەى فلۆمینێنسی 7841 دەقیقە یارى کردوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP