دادگا هەر سێ تۆمەتباری سوتاندنی بازاڕی قەیسەری كەركوكی ئازاد كرد

کوردستان
10:07 - 2024-11-06

بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست و ساغنەبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان كرابوو، دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە ئەو سێ كەسەی ئازادكرد، كە بە تۆمەتی سووتاندنی بازاڕی قەیسەری كەركوك دەستگیركرابوون.

بەگوێرەی بڕیارێكی دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە، بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست و ساغنەبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان كراوە، دادگای ناوبراو بڕیارداوە بە ئازادكردنی ئەو سێ كەسەی بە تۆمەتی سوتاندنی بازاڕی قەیسەری كەركوك دەستگیركرابوون.

هەر بە گوێرەی بڕیارەكە، ئەو ئۆتۆمبێل و مۆبایلانەی لەكاتی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی دەستیانبەسەرداگیراوە، رۆژی 23ـی ئەم مانگە تەسلیم بە ناوبراون دەكرێنەوە.

ئەوەش لەدوای ئەوەدێت، رۆژی 19ـی مانگی ئادار ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی قەیسەری كەركوك كەوتەوەو بەهۆیەوە زیاتر لە 100 دوكان سووتان، دواتریش هێزە ئەمنییەكانی كەركوك لێكۆڵینەوەیان لە روداوەكە دەستپێكردو ژمارەیەك كەسیان دەستگیركرد. 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP