محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كات

کوردستان
19:04 - 2024-11-13


محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری‌ سلێمانی‌، سه‌ردانی‌ مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لالی كرد و له‌ ده‌فته‌ری یاداشته‌كانی مه‌زاره‌كه‌دا نووسی: " یادی ره‌مزێكی نیشتمانیی خه‌باتگێڕ دژی دیكتاتۆرییه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ پرۆسه‌ی بونیادنانی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق له‌ دوای ساڵی 2003".".

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 13ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2024 سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانییه‌وه‌ گه‌یشته‌ شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ باڵاوه‌ پێشوازیی لێكرا.

دواتر محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لالی كرد له‌ سلێمانی و له‌ ده‌فته‌ری یاداشته‌كانی مه‌زاره‌كه‌دا ‌ نووسیوییه‌تی:  
"رۆژی 13/11/2024 جێگه‌ی شانازی بوو سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆكی كۆچكردوو جه‌لال تاڵه‌بانیم كرد، خودای گه‌وره‌ لێی خۆشبێت".

"یادی ره‌مزێكی نیشتمانیی خه‌باتگێڕ دژی دیكتاتۆرییه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ پرۆسه‌ی بونیادنانی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق له‌ دوای ساڵی 2003".

له‌و یاداشته‌دا سودانی ده‌ڵێت: "لێره‌دا پێویسته‌ وانه‌ له‌ ژیانی كۆچكردوو  و خه‌باتگێڕ وه‌ربگرین كه‌ زۆر سووربوو له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵا و رۆڵی بۆ خزمه‌تكردنی هه‌موو گه‌لی عێراق به‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌ و تاییفه‌كانه‌وه‌".

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نووسیویشیه‌تی "ره‌حمه‌ت و ئارامی بۆ رۆحی و هیوای گه‌وره‌مان هه‌یه‌ به‌ كوڕه‌كانی و هاوڕێكانی له‌سه‌ر رێبازی ئه‌و بڕۆن".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP