سەعدی ئەحمەد پیرە: سیناریۆچییەکان پێش دادگا بڕیاردەدەن

کوردستان
11:41 - 2024-11-08

لەماوەی رابردوودا ئەنجومەنی ئاسایش سیناریۆیەکی بۆ تۆمەت بەخشینەوە بە یەکێتى بەرهەمــهێنا, بەڵام دادگای رەسافە لە کۆبوونەوەی رۆژی 5-11-2024 بەهۆکاری ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنراو لەبەردەستدا نەبووە کە ئەو گەنجانە تۆمەتبار بکات، بۆیە بڕیاری ئازادکردنیانیدا و سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایشی رەتکردەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی ى.ن.ک راشیگەیاند: "پێویستە ئەو لایەنانەی پێش دادگا بە سیناریۆی جۆراوجۆر بڕیار لە کەیسە ئەمنییەکان دەدەن و لایەنەکانی تری پێ تۆمەتبار دەکەن، سزابدرێن و لیکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".
ئاماژەى بەوەشکرد: ئەو لایەنانەی کە خۆیان بە پارێزەری سەروەری یاسا دەزانن خۆیان سیناریۆی جۆراوجۆر بۆ رووداوەکان بەرهەمــدەهێنن و بەئامانجی سیاسی بابەتەکان دەشێوێنن، بۆیە پێویستە ئەو کەس و لایەنانەی کە ناویان زڕێندراوە سکاڵای یاسایی دژی ئەو لایەنە تۆماربکەن و (ی.ن.ک)یش لەو چوارچێوەیەدا کە تۆمەتی بۆ هەڵبەستراوە مافی خۆیەتی لەڕێی ناوەندی کاروباری یاساییەوە سکاڵا تۆمار بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP