سوپای پاسداران: چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى قورسمان بن بۆسه‌ر ئیسرائیل

کوردستان
17:07 - 2024-11-07

فەریق عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، جەختیکردوه‌ته‌وه‌ کە ئێران هێرشی دەستپێشخەرانەی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ پێشگرتن لەئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستەقینە 3" بۆ تۆڵەکردنەوە لەهێرشەکەی ئیسرائیل بەدور نازانێت.

فەدەوی لەوبارەیەوە وتویەتی:"جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستەقینەی 3، لەتۆڵەی  هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، حەتمییەو داوای لەشەقامی ئێران کرد کە چاوەڕوانی ئەم وەڵامەی ئێران دژ بەئیسرائیل  بن".

فەدەوی لەبەشێکی قسەکانیدا وتویەتی:"ئێران‌و بەرەی مقاوەمە ئامادەن‌و ئیسرائیلییەکان ناتوانن ڕوبەڕویان ببنەوە".

جەختیشیکردوه‌تەوە کە دەبێت چاوەڕێی وەڵادانەوەی ئەوان بن،  هەروەک ئاماژەی بەوەدا کە چەک‌و توانای پێویستیان هەیە بۆ هێرشکردنەسەر ئیسرائیل.

لای خۆیەوە فەرماندەی سوپای پاسداران ژەنەراڵ حسێن سەلامی  جەختی لەوەکردوه‌تەوە، نابێت شەقامی ئێران نیگەران بێت‌و لەوبارەیەوە باسی لەوەکردوە، بارودۆخی ئێستا گوزارشتە لەقۆناغێکی چارەنووسسازو گرنگ.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP