سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی (ی ن ک) رایگەیاند: "یەكێتی بۆ گفتوگۆككردن لەگەڵ لایەنەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئەندامێتی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكەبی سیاسی پێكهێناوە".
ئاشکراشیکرد، "یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی خۆی هەیەو لەگەڵ لایەنەكان گفتوگۆی لەبارەوە دەكات، هاوكات بژاردەی پڕۆژە لایەنەكانی دیكەش دەكات".
پێكهێنانی لیژنەكەی یەكێتی لەكاتێكدایە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەكۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزو كونسوڵی وڵاتان و دیداری مێری ئاماژەی بەوەكردووە: "تا ئێستا بڕیارمان نەداوە حكومەت لەگەڵ كێ پێكدەهێنین، بەڵام یەكێتی بەپەرۆشییەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزارو تەندروست، حكومەتێك رەنگدانەوەی خواستەكانی خەڵك بێت و هیچ لایەنێك نەتوانێت مەرام و ویستەكانی خۆی بسەپێنێت و دامەزراوە حكومییەكان بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەكاربهێنێت.".
هەر لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی لەكۆبوونەوەكانی لەگەڵ ژمارەیەك لەدیپلۆماتكاران لەبارەی پێكهێنانی حكومەت ئاماژە بەوەدەكات: "ئێمە بەرنامەی تایبەتی خۆمان هەیە بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان و باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP