بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوەو لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر بکرێت کە تەوەری یەکەمیان پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاندووە، ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و سەرژمێری و ژماری وەزیفیی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە.
باسی لەوەشکردووە: لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا باس لە مووچەی مووچەخۆران و پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچە دەکرێت.
کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران هاوکاتە لەگەڵ بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کورد لەبارەی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP