قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، پێشوازیکرد لە نەسڕوڵڵا ڕەشنودی، کونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر.
لەو دیدارەدا کە رۆژی چوارشەممە ( ٢٠٢٤/١١/٦) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەکانی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا لە بوارە جیاجیاکاندا کە لەماوەکانی ڕابردوودا بەرەوپێشچونی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا نەسڕوڵڵا ڕەشنودی باسی پەیوەندییەکانی هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد، ڕۆڵی گرنگیی سەرۆک مام جەلالی لەداڕشتنی بناغەی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی نێوانی هەردوو گەل و وڵاتی دۆست بیرهێنایەوە و ستایشی کرد.
تاوتوێکردنی دەرەنجامەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون، لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان لەقۆناغێکی نوێدایە و ئێمە بەرنامەمان هەیە بۆ چاکسازی و باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP