سالار مەحمود: بەشداریی لە سەرژمێریی ئەرکە لە ئەستۆی هەموو کەسێکدا

کوردستان
18:52 - 2024-11-19


لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا لە هەموولایەک دەکات بەشداری لە پڕۆسەی سەرژمێریدا بکەن و دەڵێت: "سەرژمێری پەیوەندی بە حزبەوە نییە و پێویستە هەموومان پێکەوە کارێک بکەین کە پارێزگاری لە خاک و ناسنامە و نیشتمان و خەڵکەکەمان بکەین".

سالار مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "سەرژمێری پەیوەندی بە حزبەوە نییە، بابەتێکە پەیوەندی بە ویژدانی هەموومانەوە هەیە، بۆیە داوا لە هەموو خەڵکی گەرمیان دەکەم پێکەوە هەڵمەتێکی هەمەلایەنە دەستپێبکەین چونکە ناوچەکەمان سەدان سالە ململانێی تێدایە".

"سەرژمێری بابەتێکی وردەکارییە، بەڵام بێ هۆکار نییە لە ساڵی 2003 تا ئێستا ئەنجام نەدراوە و خرایە ئەم کاتەی ئێستا، کە پێمانوایە رەهەندێکی سیاسی لە پشتەوەیە"، سالار مەحمود وای وت.

ئاماژەی بەوەشدا: "ئەرکە لە ئەستۆی هەموو کەسێک بەشداری لە سەرژمێریدا بکات، داواتان لێدەکەم بەدەر لە رەچاوکردنی ناسنامە و رەنگی سیاسی بەشداری لە سەرژمێریدا بکەن، چونکە پەیوەندی بە مێژووی باوک و باپیرانمانەوە هەیە، پێویستە پێکەوە کارێک بکەین کە پارێزگاری لە خاک و ناسنامە و نیشتمان و خەڵکەکەمان بکەین".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP