د.یوسف گۆران: رۆژی شەهیدی یەکێتیی بەڵگە و تۆمارێکی مێژووییە

کوردستان
13:24 - 2024-11-21

د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان: رۆژی شەهیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڵگە و تۆمارێکی مێژووییە و بۆتە ناسنامەی حزبە رەسەنەکەمان.
رەسەنین، چونکە بەر لە پێشمەرگەکان، سەرکردەکانمان چوونە ژێر پەتی سێدارە و بە دروشمی (کەم ژیان و کەڵ ژیان) گیانی خۆیان کردە قوربانی رێگەی کوردایەتی و شۆڕشی نوێ بە رابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. لەو رۆژەوە هەزاران سەرکردە و پێشمەرگەی دیکە هەمان رێگەی کوردایەتییان گرتە بەر و شەهید بوون.
ئەمڕۆ کە یادی رۆژی شەهیدی یەکێتی دەکەینەوە، هاوکات لەسەر هەمان رێچکە، هەزاران هاووڵاتی کوردی رەسەنی کەرکوک و ناوچەکانی دیکە، روویان لە شارەکانیان کردۆتەوە و بە رێگەیەکی مەدەنی رێ لە تەعریبی نوێ و ئاماری ساختەی چەندین ساڵی رابردوو دەگرن، کە هەوڵی زۆر درا، کوردی رەسەنی ئەو ناوچانە بکەنە کەمینەیەکی لاواز.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانمان، بێگومان رێگەی ئەوان و خەباتیان بە دەیان رێگە و هەوڵی جیا بەردەوامی پێ دەدەین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP