رامی عەبدولرەحمان: پێده‌چێت به‌شار ئه‌سه‌د به‌ رێككه‌وتن حه‌له‌بی راده‌ستكردبێت

جیهان
12:17 - 2024-11-30


رامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، پێیوایه‌ كه‌وتنی شاری حه‌له‌ب، دووه‌م گه‌وره‌ شاری سوریا له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سوریاوه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا، به‌پێی رێككه‌وتنی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا بێت له‌گه‌ڵ روسیا له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند به‌ڵێنێكی مۆسكۆ"

بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌:" رژێمی سوریا دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی (تحریر شام) چوونه‌ نێو گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژئاواو باشووری خۆرئاوای شاری حه‌له‌به‌وه‌، به‌ته‌واوی له‌ شاره‌كه‌ پاشه‌كشێی كرد، به‌بێ‌ هیچ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه‌"  

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌"هه‌رچه‌نده‌، هێزی پشتیوانیی ره‌وانه‌كرد، به‌ڵام هێزی پشتیوانیی بۆ ئه‌و هێزانه‌ ده‌بێت كه‌ به‌ره‌نگاریی ده‌كه‌ن، نه‌ك دوای پاشه‌كشێ و راده‌ستكردن"

رامی عه‌بدورلره‌حمان ده‌ڵێت: رژێم ده‌ڵێت ده‌ستی به‌هێرشكردن كردووه‌، به‌ڵام نازانین ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ رژێم ده‌یكات كوا؟ چه‌كدارانی ته‌حریر شام نیوه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری حه‌له‌بیان كۆنترۆڵ كردووه‌، به‌ێ‌ هیچ به‌ره‌نگارییه‌ك، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ وا به‌ده‌وامبێت، ته‌واوی شاره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست چه‌كداره‌كانه‌وه‌"

رامی ده‌ڵێت:" هه‌ره‌س و داڕوخانی رژێم له‌ شاره‌كه‌دا به‌ روونی دیاره‌، پرسیارش ده‌كات:" بۆچی رژێم له‌ حه‌له‌ب پاشه‌كشێی كرد، ئایا پرۆسه‌ی نه‌خشه‌داڕشتنه‌وه‌ی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌ بۆ دابه‌شكردنی خاكی سوریا"

ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر رژێمی سوریا جددی بوایه‌ له‌ پاراستنی حه‌له‌ب پێش چه‌ندین مانگ هێزی ره‌وانه‌ی شاره‌كه‌ ده‌كرد"

 
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP