دۆناڵد ترەمپ دەربارەی هەوڵی چەند وڵاتێکی هاوپەیمانێتی برێکس بۆ بەرهەمهێنانی جێگرەوەی دۆلار رایگەیاند، لەهیچ وڵات و لایەنێکی قبوڵ ناکەین جێگرەوەی دراوەکە بەرهەمبهێنێت و بە توندترین شێوە سزای دەدەین.
دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی سریـــدز رایگەیاند، وا هەست نەکەن ئاگاداری هەنگاوەکانتان نـــیین، بەتایبەت هەنگاوی دروستکردنی جێگرەوەیەک بۆ دۆلار تا مامەڵەکانتانی پێبکەن، دڵنیابن ئەمە جێگای قبوڵکردن نییە و بە توندترین شێواز سزا دەدرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا ترەمپ، جەختی لەسەر زیادکردنی باج و گۆرانکارییە ئابورییەکان کردووەتەوە، پێشتر ئاماژەی بەوەشدابوو لە داهاتوودا قۆناغی زێرینی ئابوری دەگەرێنێتەوە.
وڵاتانی ناو هاوپەیمانێتی برێکس پێشتر پێشنیاری دروستکردنی دراوێکیان کردبووە بەناوی “بریک” تا لە مامەڵەکانی نێوان خۆیاندا بەکاریبهێنن و هەژموونی دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمبکەنەوە.
هاوپەیمانێتی برێکس بەوە ناسراوە، بەشێکی زۆری وڵاتە ئەندامەکان دژی سیاسەت و پلانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانن وەک “ڕوسیا و چین و ئێران” کە هاوشانی هیندستان و ئیمارات و بەرازیل و چەند وڵاتێکی دیکە بەشداریان لە هاوپەیمانێتییەکەدا کردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP