به سەرپەرشتی محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ڕێوڕەسمی ئیمزاكردنی گرێبەستی نێوان وهزارهتی نهوتی عێراق و کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم (BP) بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنان له چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک بهڕێوهچوو.
له راگهیهندراوێكدا كه نوسینگهی راگهیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویكردووهتهوه ئاماژه بۆئهوهكراوه:" ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئاداری 2025 محەمەد شەیاع سودانی، سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی گرێبەستی نێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای (BP) بەریتانی كرد، بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنان لە ههر چوار کێڵگەی نەوتییهكهی کەرکوک کە بریتین لە: (كەركوك بە هەردوو قوبەی باباگوڕ گوڕو ئاڤانا-وە، بای حەسەن، جەمبورو خەباز).
ئهوهشیخستووهتهڕو كه:" گرێبەستەكە بۆ نۆژەنكردنەوەو پەرەپێدانی هەر چوار كێڵگەكەو زیادكردنی تێكڕای بەرهەمی نەوت بۆ 420 هەزار بەرمیلی رۆژانە لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لە وەبەرهێنانی غازی هاوەڵ بەبڕی 400 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێكدا هەروەها دروستكردنی وێستگەیەكی كارەبا بە توانای 400 مێگاوات."
باسی لهوهشكردووه:" پڕۆژەکە هاوكاردهبێت لە راگرتنی بەردەوامی سووتاندنی گازی هاوەڵ کە پەیوەندی بە بەرهەمهێنانی نەوتی خاوەوە هەیە بە بەکارهێنانی بە شێوەیەکی گونجاو، و دابینکردنی سووتەمەنی پێویست بۆ وێستگەکانی کارەبا، جگە لە رهخساندنی ههلی کار لە پسپۆڕییە جۆراوجۆرەکان و پەرەپێدانی کارمەندە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP