کۆمپانیای بی پی بەریتانی دواى گرێبەستکردنیان
لەگەڵ حکومەتی عێراق ئاشکرای دەکات, یەدەگی نەوتی کەرکوک پێنج ملیار بەرمیلە و
بەمزووانە لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکە دەست بە وەبەرهێنان دەکاتەوە, بەگوێرەی
ئەو گرێبەستە، لە قۆناغی یەکەمدا بی پی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز بە بڕی زیاتر لە ٣
ملیار بەرمیل نەوت دەگرێتەوە .
ئەمەش لەکاتێکدایە لە ساڵانی 2014 تاوەکو 2017
بەهۆی شەڕی داعشەوە گرێبەستی کارکردنی لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دواخست .
هەروەها وەزارەتی نەوتی عێراق وردەکاری رێکەوتنەکەی
لەگەڵ کۆمپانیای BP بەریتانی بۆ پەرەپێدانی چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت: بەرهەمهێنانی
نەوتی ئەو چوار کێڵگەیە بۆ 420 هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانە بەرزدەبێتەوە و
ڕێککەوتنەکە بۆ ماوەی 25 ساڵەو دەکرێت دوای ئەو ماوەیە بۆ پێنج ساڵی دیکەش
درێژبکرێتەوە.
بەپێی گرێبەستەکە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی بۆ
ناوچەکانی دەوروبەری کێڵگەکان دەرەخسێندرێت .
لە گرێبەستەکەدا هاتووە کە 85% کادرو کارمەندانی
کۆمپانیاکە عیراقی دەبن، بەمەش هەزاران هەلی کار دەرخسێنێت بۆ هاوڵاتیان و
کۆمپانیا ناوخۆییەکان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP