ئەمڕۆ 11ی7ی2025، لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و جێبەجێکردنی هەنگاوەکانیدا، گروپێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پە*کە*کە)، بەناوی (ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتی) لەڕێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی چەکەکانیان دانا، کە لەجۆری ( کڵاشینکۆڤ و بیکەیسی و نیشانەشکێن) بوون، ئەمەش بە هەنگاوی یەکەمی جێبەجێکردنی پرۆسەکە و چەک دانان دادەنرێت.
دەقی راگەیێندراوەکە:
بۆ رای گشتی و گه‌له‌كه‌مان
به‌ناوی گرووپی "ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک"یه‌وه كه بۆ برەودان به پرۆسه‌ی گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی دیموكراتیکی پێكهێندراوه؛ سڵاو و ڕێزی خۆمان پێشكه‌شی ئاماده‌بووان و هه‌موو شاهیدانی ئه‌م چالاكییه دیموكراتییه مێژووییه‌مان ده‌كه‌ین.
ئێمه‌ی ژنان و پیاوانی شه‌ڕڤانانی ئازادی كه له مێژوویی جیاجیادا به ئامانجی شه‌ڕكردن له دژی هێرشه‌كانی نكۆڵی‌كردن و قڕكردنی كورد به‌شداریمان له ریزه‌كانی پەکەکەدا كردووه، چه‌كمان هه‌ڵگرتووه و له هه‌رێم و شوێنی جیاجیا تێكۆشانمان بەڕێوەبردووە، ئه‌مڕۆ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بانگه‌وازییه‌كه‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد عەبدوڵا ئۆجالان كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ڕێکەوتی ١٩ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥ییدا بڵاوی كردبووه‌وه؛ هاتووین بۆ ئێره. هاتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌وازی ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥ بۆ "ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک"ـی ڕێبەر عه‌بدوڵا ئۆجالان و بڕیاره‌كانی ١٢هه‌مین كۆنگره‌ی پەکەکەیە كه له رۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا ئه‌نجامی دا. وه‌ك نیازپاكی و هه‌نگاوی بڕیارداری له پێناوی به‌كرداریی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) و له ئێستاشه‌وه به ئامانجی به‌رده‌وامیدان به تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی و سۆسیالیزمیمان به رێبازی سیاسه‌تی دیموكراتی و یاسایی و هاوكات له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ركردنی یاساكانی ئێنتیگراسیۆنی دیموكراتی؛ له حزوری ئێوه‌دا به ئیراده‌ی ئازادی خۆمان، چه‌كه‌كه‌مان له‌ناو ده‌به‌ین.
هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه‌مان ببێت به مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان به تایبه‌تی بۆ ژنان و گه‌نجان و بۆ گه‌لانی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و ئاشتی و ئازادی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP