ئۆپیک پڵەس پێشبینی دەکات لە چوار ساڵی داهاتوودا خواست لەسەر نەوت کەمببێتەوە

ئابوری
13:30 - 2025-07-11

 
ئۆپیک پڵەس پێشبینی دەکات، بەهۆی سستبوونی رەوتی گەشەکردن لە چین، لە چوار ساڵی داهاتوودا خواست لەسەر نەوت کەمببێتەوە.
ئەگەرچی لەناو وڵاتەکە خواست لەسەر نەوت زۆرە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوە نییە، کە ئەو خواستە وابکات رێژەی کڕین و فرۆشتن بەرزبکاتەوە.
وڵاتانی ئۆپیک پڵەس کە زۆربەی وڵاتە هەناردەکارەکانی نەوتی تێدایە، لەگەڵ روسیادا کە ئەویش هاوپەیمانی رێکخراوەکەیە، دەیانەوێت زۆرترین بڕ هەناردە بکەن، چونکە لەماوەی رابردوودا بۆ رێگریکردن لە دابەزینی نرخ ئاستی خستنەبەردەستیان کەمکردەوە.
هەروەها ئۆپیک پڵەس پێشبینی دەکات ئەمساڵ خواستی رۆژانە بگات بە 105 ملیۆن بەرمیل و تا کۆتایی ساڵی 2026 بگات بە 111.6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP