سوپای ئه‌مریكا په‌ره‌ی به جۆره چاویلكه‌یه‌ك
داوه‌كه سه‌ربازه‌كانیان ده‌توانن پشتی چیا و دیوار و به‌رزی و نزمیی پێ ببنین.
به چاویلكه نوێیه‌كه ده‌وترێت "سیستمی
به‌هێزكردنی ئه‌وپه‌ڕی بینین IVAS" و له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی خزمه‌تگوزاریی زانیارییه بینراوه‌كان بۆ بواری
به‌رگری DVIDS له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا په‌ره‌ی پێ دراوه.
به به‌كارهێنانی ئه‌و چاویلكه‌یه سه‌ربازه‌كانی
سوپای ئه‌مریكا توانای بینینی دیوه نادیاره‌كانی پشت چیا و دیوار و به‌رزی و نزمی
و ئۆتۆمبیله زرێپۆشه‌كانیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها چاویلكه‌كه پشت به "ژیریی
ده‌ستكرد" ده‌به‌ستێت كه به‌هۆیه‌وه سه‌ربازه‌كان ده‌توانن د‌رك به له‌شی
مرۆڤ و مادده‌ی ته‌قێنه‌ری پشت به‌ربه‌سته‌كان له تاریكی‌دا ببینن.
فیلیپ پارتل پله‌دار له سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه
كه به‌كارهێنانی ئه‌و چاویلكه‌یه له هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر سه‌ربازه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه
و ئه‌دای سه‌ربازه‌كان له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا به‌هێزتر ده‌كات، بڕیاریشه له مانگی
ته‌مموزی ئه‌مساڵه‌وه چاویله‌كه بدرێت به سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP