دۆناڵد ترەمپ: کۆتایی بە ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنین

جیهان
12:23 - 2024-12-23

دۆناڵد تڕەمپ رایگەیاند، سەرقاڵی کارکردنە بۆ راگرتنی ئەو ئاواژەگێڕییەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا روودەدات، بە شەڕی ئۆکراینیشەوە.
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەگەر من سەرۆکی ئەمریکا بوومایە هەرگیز رێگەم نەدەدا رووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو و شەڕی ئۆکراین رووبدەن".
باسی لەوەشکردووە، گۆڕانکاری گەورە لە واشنتن دەکەن و بەشێکی زۆری کۆمارییەکان پشتگیریم دەکەن لە هەڵبژاردنی بەرپرسانی داهاتووی ئەمریکادا".
ئەوەشی خستووەتە روو، واز لە شەڕە دەرەکییەکان دەهێنین، کە ئەمریکا بەشێوەیەکی بێمانا چووەتە ناویانەوە.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ترەمپ وتی: بەرپرسانی مەکسیکم ئاگادارکردەوە ئەوەی لەسەر سنوورەکەمان ڕوودەدات قبوڵکراو نییە،  وەک ڕۆیشتنی کۆچبەران بەرەو سنووری ئەمریکا.
ترەمپ وتیشی، دەست بە گەورەترین پڕۆسەی ناردنەوەی کۆچەران دەکەین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP