لە یارى نێوان بارسیلۆنا و ئەتلەتیکۆ
مەدرید ، گاڤی باشترین یارى خۆى لەم وەرزەدا پێشکەش کرد و زۆر بەجۆش و خرۆشەوە
یارى دەکرد ، دەمە قاڵێیەکى بچووک لەنێوان گاڤی و لیڤاندۆفیسکى دروست بوو ، بەو
پێیەى هێرشبەرە پۆڵەندییەکە لە ئەگەرى فشارى بەهێزى ئەتلەتیکۆ دەگەڕێتەوە ناوەندى
یاریگاو ئەرکى چاودێری و کۆنتڕۆڵکردنى کلیمەنت لێنگلێتى پێسپێردرابوو ، بەڵام وەک
پێویست لەئەرکەکەى سەرکەوتوو نەبوو ئەمەش وایکرد چەند جارێک گاڤی دەست
بەرزبکاتەوەو بێ تاقەتى خۆ لەو بابەتە دووپاتکردەوە ، جاڤی ئەمەی بە کەموکوڕییەکی ڕوون
دەبینی لە دوورەوە داوای لە هێرشبەرە پۆڵەندییەکە دەکرد کە ڕێگە نەدات لێنگلێت بەو
ئاسانییە پێشڕەوی بکات، ئەم دۆخە چەند
جارێک دووبارە بووەوە و بووە هۆی بێزاری جاڤی.
کاتێک ناوبژیوان کۆتایی گێمی یەکەمی ڕاگەیاند،
یاریزانە لاوەکە هەر لەو بابەتە ناڕەحەت بوو، بۆیە قسەى لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی کرد بۆ ئەوەی هاوکارى تیپەکەى
بکات و لە گوشارە توندەکان یانەکە بپارێزێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP