بانکی ناوەندی عێراق بڕیارێکی دەرکرد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی
خستنەڕوی دۆلاری نەختینەیی بە ڕێژەی 30% بۆ بانکە حکومییەکان و کۆمپانیاکانی دراو،
دواتریش له ساڵی نوێ‌دا سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی كۆتایی پێده‌هێنێت و رێگه‌یه‌كی نوێ ده‌گیرێته‌به‌ر.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی بانكی ناوه‌ندی عێراق كه
ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌كه له بانكه‌كانی ره‌شید، رافیده‌ین، تی بی ئای و کۆمپانیاکانی
ئاڵۆگۆڕی دراوی كردووه، تیایدا هاتووه، "له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی دۆلاری
نەختینە بۆ گەشتیاران لە پشووی سەری ساڵ و پشوی بانکەکان لە 2ی 1ی
2025، داواکارییەکانیان لە رۆژانی 30 و 31ی 12ی 2024 وەردەگیرێت بۆ کڕینی دۆلار لە
رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە".
هه‌روه‌ها ڕوونیكرده‌وه، "رێژەی خستەڕوی
دۆلاری به‌شێوه‌ی نەختینەیی لە ڕۆژانی 30ی 31ی 12ی 2024 بە ڕێژەی 30% کەمتر
دەبێتەوە"، به‌ڵام ده‌ڵێت، "پێشتر ئەو داواکارییەی بانکە حکومییەکان و
کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو پێشكه‌شیان کردبێت بۆ کڕینی دۆلار، 80%یان وەردەگیران".
بڕیاره سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی كه بریتی له فرۆشتنی
دۆلار به‌شێوه‌ی كاش و حه‌واڵه كۆتایی پێبهێنرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP