10 گواستنەوەى گەورەى
ئەستێرەکان لە 2024
ئاکۆ بیبانى
1- دەمێک بوو شەیدایانى وەرزشى لە
جیهان و بەتایبەت ئۆڵتراسی ریاڵ مەدرید چاوەڕوان بوون رۆژێک بێت کیلیان ئیمپاپێ
درێسى یانەکەیان بپۆشێت ئەمەش لە ساڵى 2024 روویداو ئاسکە ڕەشەکە لە مەراسیمێکى
شایستەدا و بە ئامادەبوونى زیاتر لە 80 هەزار هاندەر لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە
دەزگاکانى راگەیاندن ناسێنرا، باپێ لە ساڵی ٢٠٢٤ لەگەڵ ڕیال مەدرید بەشداری کردووە
لە ٢٤ یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، لەو ماوەیەدا بەشداری ١٧ گۆڵی کردووە و
١٤ گۆڵی تۆمارکردووە و ٣ گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.
2- بارسێلۆنا سەرکەوتوو بوو لە کۆتایی
هێنان بە گرێبەستى دانى ئۆلممۆى ئیسپانى و یاریزانى یانەى لایبزیگى ئەڵمانى ،
هاندەرانى یانە کەتەلۆنیەکەش شەیدانى ئەو بۆندە بوون دواجار 2024 ئۆلمۆى بەخشى بە
بارسا بەرامبەر بە بە 60 ملیۆن یۆرۆ هەرچەندە تاکو ئێستا بارسا نەیتوانیوە ناوى
یاریزانەکە لە لالیگا بچەسپێنێت، ئۆلمۆ لە دوای گواستنەوەی 15 یاری لەگەڵ بارسا ئەنجامداوە
، لەو ماوەیەدا بەشداری 7 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکیشی دروستکردووە.
3- جادۆن سانچۆ دوای ئەوەى بە شێوەى خواستن
لە یانەى مانیۆۆە رویکردە دۆرتمۆند و ئاستێکى بەرزى پێشکەش کرد ، لە گواستنەوەکانی
هاوینەی ساڵی ٢٠٢٤ بەشێوەی خواستن و بە کڕینی ئیجباری ڕووی لە چێڵسی کرد، یاریزانەکە
بەشداری ١٢ یاری لەگەڵ بلوز کرد، لەو ماوەیەدا بەشداری 7 گۆڵی کرد و دوو گۆڵی تۆمارکرد
و ٥ ئەسیستیشی بۆ هاوڕێکانی کرد.
4- یانەی هیلال سعودی لە هاوینی 2024
سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی جواو کانسێلۆی پورتوگالی ، کە لە یانەی مانچستەر سیتی
ئینگلتەرا یارى دەکرد ، دوای سالێک یاریکردن بە خواستن لە بارسا ڕوویکردە رۆشنى
سعودى بۆندى لەگەڵ یانەى هیلال ئیمزا کرا .
5- گواستنەوەی ڕۆمێلۆ لۆکاکۆی ئەستێرەی
بەلجیکی لە یانەی چێڵسی بۆ ناپۆلی گرێبەستێکی گەورەبوو بۆ ساڵی ٢٠٢٤.
هێرشبەرە بەئەزمونەکە بە بڕی ٣٠ ملیۆن
یۆرۆ ڕووی لە تیپەکەى باشووری ئیتاڵیا کرد، سەرکەوتوو بوو لە بەشداریکردنی ١١ گۆڵ ، ٦ گۆڵی تۆمارکرد و ٥ گۆڵی دروستکرد.
6- کالافیۆرى یەکێکى دیکە بوو لە
گرێبەستە گرنگەکان لە 2024 و یانەکانى ئەوروپا هەوڵى پەلکێشکردنیان دەدا ، دواجار
یاریزانە ئیتاڵییەکە لە بۆلۆنیاوە روویکردە ریزەکانى یانەى ئارسیناڵى ئینگلیزى .
7- جولیان ئەلڤارێزی ئەستێرەی ئەرجەنتینی
پەیوەندی بە ڕیزەکانی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیەوە کرد، ئەمەش لە یەکێک لە گرانترین
گرێبەستەکانی ساڵی ٢٠٢٤ بوو.
ئەلڤارێز یانەی مانچستەر سیتی بەجێهێشت و پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ
مەدریدەوە کرد ، کە بەهای گرێبەستەکە نزیکەی ٧٥ ملیۆن یۆرۆ بوو .
ئەلڤارێز لە 25 یاریدا لەگەڵ لۆس
بلانکۆس بەشداری کردووە، لەو ماوەیەدا 12 گۆڵی تۆمارکردووە و دوو گۆڵیشی
دروستکردووە.
8- ڤیکتۆر ئۆسیمێنی نەیجیری و هێرشبەری
یانەی ناپۆلی ئیتاڵیی، لە هاوینی ٢٠٢٤ بە خواستن پەیوەندی بە یانەی گالاتاسەرای
تورکیەوە کرد.
هێرشبەرە نەیجیرییەکە 14 یاری لەگەڵ
پاڵەوانی تورکیا ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا 10 گۆڵی تۆمارکردووە و 5 ئەسیستیشی بۆ
هاوڕێکانی کردووە.
9 ئیلکای گۆندۆغانی ئەڵمانی گەڕایەوە
بۆ مانچستەر سیتی بە بێ بەرامبەر.
یاریزانە ئەڵمانییەکە دوای گەڕانەوەی
لە 23 یاریدا لەگەڵ سیتی بەشداریکرد، لەو ماوەیەدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکیش
هاوکار بووە.
10 - جواو فیلیکسی پورتوگالی لە یانەی
ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە ڕووی لە یانەی چێڵسی ئینگلیزی کرد .
یاریزانە پورتوگالییەکە لە 16 یاری لەگەڵ
بلوز بەشداری کردووە، لەو ماوەیەدا بەشداری 7 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵی تۆمارکردووە و
دوو گۆڵی دروستکردوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP