بەرگری ئاسمانی ڕوسیا 61 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا دەخاتەخوارەوە

جیهان
10:11 - 2025-01-05

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاته‌كه‌ شەوی ڕابردو 61 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییان لە ئاسمانی ڕوسیا لەناوبردوە.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "شەوی ڕابردو هەوڵەکانی حکومەتی کیڤ بۆ ئەنجامدانی هێرشی بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دژی ئامانجەکانی سەر خاکی ڕوسیا ڕاگیرا".
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی کە لە ئەرکدا بون 61 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لەناوبردوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوه‌، کە 37 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر خاکی پارێزگای ڕۆستۆڤ و 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر خاکی پارێزگای برایانسک و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر خاکی پارێزگای ڤۆرۆنیژ و یەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر خاکی پارێزگای بێلگۆرۆد و یەکێکیش بەسەر خاکی پارێزگای ئۆریۆل خراونەتە خوارەوە.
ئاژانسی سپۆتنیکی ڕوسیش پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو، کە هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ڕوسیا هێرشێکی ئاسمانییان لە باکوری پارێزگای ڕۆستۆڤ بەرپەرچ داوەتەوەو دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ناوچەی میلیرۆڤسک و تاراسۆڤسک تێکشکاندوە.
یوری سلیوسار، پارێزگاری ناوچەی ڕۆستۆڤ  ڕایگه‌یاند، لە باکوری ناوچەی ڕۆستۆڤ، هێز و ئامڕازەکانی بەرگری ئاسمانی هێرشێکی ئاسمانییان لەلایەن دوژمنی (ئۆکرانی) بەرپەرچ دایەوەو دو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان تێکشکێنران.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP