بڕیارە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی
عێراق رۆژی چوارشەممە بگاتە تارانی پایتهختی ئێران و ڕوانگەی سەرکردایەتی
وڵاتەکەی سهبارهت به فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر حکومەتەکەی بخاتەڕوو.
ڕۆژنامهی العرب له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردهوه، سەردانەکەی
رۆژی چوارشەممەی داهاتوی محەمەد شیاع سودانی بۆ ئێران یەکەمین سەردان نییە، بەڵام
بەهۆی بارودۆخی دەوروبەری، جیاوازییەکی ڕیشەیی لەگەڵ سەردانەکانی پێش خۆیدا هەیە،
بەوپێیەی لە ژێر ڕۆشنایی گەورەترین دابەزینی نفوزی ئێراندا دێت لە ناوچەکەدا لە
ماوەی زیاتر لە دوو دەیەدا، بۆیە پەیوەندی لەگەڵ تاران بۆ دورکەوتنەوەیە لە
کاردانەوەی ڕوداوە ناوچەییەکان و فشارە نێودەوڵەتییەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سودانی
سەردانەکەی به سهردانێكی ئاسایی و تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان ناساندووه،
بەڵام سەرچاوە سیاسییەکان ڕایانگەیاند، کاردانەوەکانی ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە
سوریا، شکستی حزبوڵا لە لوبنان و داواکارییەکانی ئەمریکا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەکەکانی
میلیشیا و سنوردارکردنی هەژمونی بەسەر گۆڕەپانی ئەمنی و دەستوەردانەکانی لە بڕیاری
سیاسی عێراق لە لوتکەی کارنامەی سەردانەکەدا دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP