ئیسرائیل، دەیەوێت تا سەرەتای مانگی داهاتوو کە وادەی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی نوێی ئەمریکایە، کۆتایی بە پرسی حەماس بهێنێت لە غەززە.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئەگەر تا کاتی دەستبەکاربونی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، ڕێککەوتنی ئازادكرنی بارمتەكان نەکرا، ئەوا دەبێت حەماس بە تەواوی لە غەززە شکستی پێبهێنرێت".
ئاماژەی بەوەشكردوە، فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل کردوە پلانێک ئامادە بکەن بۆ ئەوەی ئامادەكاری بۆ ئەو مەبەستە بكەن و نابێت ئەوان بچنە شەڕێكی پەرتبوەوە كە تێچوی زۆری هەبێت و نەشبێتە هۆی سەركەوتنیان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل، تەلئەبیب دەیەوێت حەماس بەرەو شکستێكی ستراتیژیی تەواو بەرێت و بە یەكجاری كۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP