میدیاكانی سەر بە گروپی حوسیەكان، بڵاویانكردەوە، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شوێنە جیاوازەکانی سەنعای پایتەختی یەمەن و پارێزگاکانی عەمران و حودەیدەیان ئەنجامدراون.
هێرشەكان بە هاوبەشی لە لایەن فڕۆکە ئەمریکی، و ئیسرائیلی و بریتانییەکانەوە ئەنجامدراون، ژمارەیەك ناوچەی گرنگی ستراتیژییان بە ئامانج گرتوە، لەوانەش شوێنە سەربازی و مەدەنییەکان، جگە لە دەوروبەری بەندەری حودەیدە".
بەگوێرەی میدیاكانی حوسییەكان، "نزیكەی 30 هێرش بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و مەدەنیەكان ئەنجامدراون، كە پێدەچێت کۆگاکانی چەک لە سەنعای تێدابێت، جگە لە ناوچەكانی نیشتەجێبوی لە پەراوێزی پایتەختن.
ئەوەشی خستەڕو، هێرشەكان دەوروبەری بەندەری ڕاس عیسا و دامەزراوەکانی نزیک بەندەری حودەیدەشی بە ئامانج گرتوە، کە گرنگن بۆ دابینکردنی خۆراک و سوتەمەنی بۆ یەمەن.
سەرچاوە حوسییەکان ژمارەی وردی زیانەکانی مرۆڤیان ڕانەگەیاندوە، بەڵام ئاماژەیان بە زیانێکی ماددی بەرچاو کردوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP