خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: نابێت گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان بەهیچ جۆرێک لەیادبکەین

کوردستان
12:03 - 2025-01-25



ئەمڕۆ ٢٥-١-٢٠٢٥ خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتارێکی بەناونیشانی (ساڕێژی برینەکانی مێژوو، رێزلێنان لەقوربانیانی جینۆسایدی ئەنفال) لەسایتی (نیوز ویک) ی ئەمریکی-دا بڵاوکردەوە. 

سەبارەت بە وتارەکە خانمی یەکەمی عیراق رایدەگەیەنێت:" لەم وتارەدا بۆچونەکانم دەربارەی ئەو ئازارانە ئەخەمەڕوو کە کۆمەڵگە سەرکوتکراوەکان چەشتویانە لەگەڵ ئەو وانانەی نابێت بەهیچ جۆرێک لەیادیان بکەین".

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژە بەوەشدەکات :"گۆڕە بەکۆمەڵەکان بیرەوەرییەکی بەئازارە بۆ ئەو وڵاتانەی گرفتاری توندوتیژیی بوون و رژێمە سەرکوتکارەکان خاکەکانیانی کردە گۆڕستانێکی بێ دەنگ".

لەبەشێکی تری وتارەکەیدا لە (Newsweek) خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وێنای سەردانەکەی دەکات بۆ سەماوە و دەڵێت: کەچوومە سەر ئەو خاکە پیرۆزە لە بیابانی تەل ئەلشێخیە، هەستم کرد بەنەهامەتی قوربانیان و بەرپرسیارێتیمان. خێزانەکانیان تەنیا شایستەی هاوسۆزی نین، بەڵکو پێویستیان بەهەنگاوی کردارییە.

لە درێژەی وتارەکەیدا خانمی یەکەمی عیراق راشیگەیاندووە:" ئەم بابەتە تەنیا سەبارەت بەڕابردوو نییە، بەڵکو پەیوەندیدارە بە ئایندەمان و هەر گیانێک کەلەو گۆڕە بەکۆمەڵانەدا لەدەستچوبێت، گەواهیدەری تێچووی بێدەنگی و بێ کردارییە دەبێ چیرۆکەکانیان بگێڕدرێتەوە، تا قوربانیدانیان بۆ هەمیشە لە ویژدانی مرۆڤایەتیدا بمێنێتەوە بۆ هەتایە.

"دەبێ پێکەوە پارێزگاری لەبیرەوەرییان بکەین، دادپەروەری بەدی بهێنین، دوارۆژێک بنیات بنێین کەتێیدا هیچ منداڵێک لەترس و تۆقاندندا خۆی بەئامێزی دایکیەوە نەگرێت"، لەوتارەکەدا وا نوسراوە. 

دەقی وتارەکەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەم لینکەوە به‌ زمانی ئینگلیزی بخوێننەرەوە  https://www.pukmedia.com/EN/ArticleDetails/77500# 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP