مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای
دیموکرات لە 10مین ساڵیادی ئازادکردنى
کۆبانێ لە دەستی داعش رایدەگەیەنێت: "کۆبانێ تەنیا سەرکەوتنێکی سەربازی
نەبوو، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ستراتیجی و هێمای ئازادی و شکۆ و یەکگرتوویی بوو".
مەزڵوم کۆبانێ لە پەیامێکدا لە تۆڕی
"ئێکس" ساڵیادی ئازادکردنى کۆبانێ بەرزدەنرخێنێت و ئاماژەی بەوەکردووە
"ئەو سەرکەوتنە گەورەیە، بە قوربانیدانی قارەمانەکانی ژن و پیاو بەدەستهات و
چرایەکی هیوا بوو بۆ هەموو سوورییەکان".
وتیشی، بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە
بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆر" و هەوڵی بنیاتنانی سووریایەکی پارێزراو و
سەقامگیر بەردەوام دەبن.
دەشڵێت لەو رێگای سەرکەوتنەی لە
"کۆبانێ"ـەوە دەستیانپێکرد، بەرەو بەدیهێنانی ئایندەیەکی باشتر بۆ
گەلەکەیان، بەردەوام دەبن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP