سوپای ئیسرائیل پشتڕاستیکردەوە كه:" 4 ژنه بارمته‌ی وڵاته‌كه‌ی لە چوارچێوەی وەجبەی دووەمی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیله‌كان لەگەڵ حەماس بەپێی ڕێککەوتننامه‌ی ئاگربەست لە کەرتی فەلەستین وەرگرتووە."
ئاماژه‌ی بۆئهوهشكردووه كه بارمته ئازادكراوه‌كان له‌نێو خاكی ئیسرائیل چاویان به‌كه‌سوكاره‌كانیان كه‌وتووه‌و دوای پێكه‌وتنیان به‌یاوه‌ری تیمی سه‌ربازیی فریاكه‌وتن گواستراونه‌ته‌وه‌و خراونه‌ته ژێر پشكنیینی ته‌ندروستیی.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه رێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتیی رایگه‌یاند:" لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەكاندا (4) ژنه دەستبەسەركراوی ئیسرائیلی لە بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی وەرگرت"
ئەندامانی رێكخراوی خاچی سوور، لەناو گردبوونەوەیەكی گەورەی هێزە چەكدارەكانی بزوتنەوەی حەماسدا ئیمزایان لەسەر نوسراوی وەرگرتنی دیلەكان كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP