ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک سەڵاحەدینی (ی ن ک) لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە کەرکوک، پێشوازیکرد لە جوتیارانی سنوری کەرکوک و دەوروبەری.
لە دیدارێکدا جوتیاران داوایان لە یەکێتی و ئیدارەی کەرکوک کرد پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەردەمی بەعس تا بە زووترین کات زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ جوتیاران بگەڕێتەوە.
لە بەرامبەریشدا، ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک سەڵاحەدینی (ی ن ک) هەموو پشتیوانییەکی یەکێتی بۆ دووپاتکردنەوەو رایگەیاند: بە جێبەجێکردنی هەڵوەشاندەوەی بڕیارەکانی سەردەمی بەعس، ماف بۆ خاوەن ماف دەگەڕێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP