هەسەدە: توركیا لە ماوەی دو ڕۆژدا سێ كۆمەڵكوژی ئەنجامداوە

جیهان
10:03 - 2025-01-29

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە بڵاوی كردوەتەوە، تەنها لە دوو رۆژی هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان و تۆپبارانەكانی توركیادا، ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییانی مەدەنیی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهید و برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە: تۆپبارانەكانی 27ی ئەم مانگەی توركیا بۆسەر گوندەكانی رۆژهەڵاتی شارۆچكەی عەین عیسا چوار شەهیدی لێكەوتوەتەوە كە دوانیان منداڵ بوون، هەروەها، توركیا رۆژی 28ی مانگیش تۆپبارانی گوندەكانی هەرەمل و زیرگانی لە كانتۆنی جزیرە لە رۆژئاوای كوردستان كردو بەهۆیەوە منداڵێك و دوو كەس شەهیدبوون و 9 كەسی دیكەش برینداربوون، سەرەڕای ئەو تۆپبارانانە، فرۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا ناو بازاڕی شارۆچكەی سرین-یان بۆردومان كرد و 12 شەهید و 20 برینداری لێكەوتەوە.
هەسەدە جەختی لەوەشكردوەتەوە كە تاوان و كۆمەڵكوژیی هاووڵاتیان لەلایەن توركیا بە وێنە تۆمار كراون و بێدەنگیی نێودەوڵەتیش لە ئاستی تاوانەكانی توركیا مایەی شەرمەزارییە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP