ترەمپ فەرمانی ناردنی 30 هەزار کۆچبەر بۆ گوانتانامۆ دەردەکات

جیهان
12:49 - 2025-01-30


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا یاسایەکی ئیمزاکرد کە رێگە بە دەستگیرکردنی کۆچبەرە نایاساییەکان دەدات. هاوکات فەرمانێکی جێبەجێکاریی ئیمزا کرد بۆ ناردنی 30 هەزار کۆچبەری نایاسایی بۆ گرتووخانەی گوانتانامۆ.
ئەم یاسایە ئەو کۆچبەرە نایاساییانەش دەگرێتەوە تۆمەتبارن بە تاوانەکانی وەکو دزی و توندوتیژی.
یاساکە بە "لیکن رایلی" ناونراوە، ناوی ئەو خوێندکارە ئەمریکییە تەمەن 22 ساڵەیە کە لەلایەن کۆچبەرێکی ڤەنزوێلییەوە کوژرا.
دۆناڵد ترەمپ لەکاتی ئیمزاکردنی یاساکەدا رایگەیاند، بەهۆی ئەم کارەوە ناوی "رایلی" لە یاساکانی ئەمریکادا نەمر دەبێت و وتیشی، ئەمە یاسایەکی "زۆر گرنگە".
لەلایەکی دیکەوە، ترەمپ رایگەیاند، دەیەوێت زیندانی سەربازیی "گوانتانامۆ" کە تایبەتە بەو دەستگیرکراوانەی تۆمەتبارن بە تیرۆر، ئامادەبکرێت بۆ وەرگرتنی 30 هەزار کۆچبەری نایاسایی.
ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانێکی جێبەجێکاریی ئیمزا دەکات کە وەزارەتەکانی بەرگری و ئاسایشی ناوخۆ رادەسپێرێت بۆ ئامادەکردنی ناوەندێک بە مەبەستی پێشوازیکردن لە 30 هەزار کۆچبەر لە گرتووخانەی گوانتانامۆ.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP