وابریارە ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو وەفدی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی، تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دەستپێبکات و راپۆرتی هاوبه‌شی ئه‌و لیژنه‌یه‌شی بۆ وردبینی له داتا و زانیاریه‌كان پێكهێندرابو ده‌خرێته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، راپۆرته‌كانی لیژنه ته‌كنیكییه‌كه كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایسپاردبوو، تایبه‌ت به موچه‌ی 2025 و داهات و خه‌رجیی مانگی ١٢ی 2024 له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌خرێته‌ڕوو، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌یانه‌وه بدرێت.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی شێوازی ناردنی پشكی هه‌رێم بۆ ساڵی 2025 به‌پشت به‌ستن به‌یاسای بودجه ده‌خرێتەڕوو، به‌جۆرێك هه‌رێمی كوردستان داوایكردوه، به‌ڕه‌چاوكردنی راپۆرتی لیژنه ته‌كنیكیه‌كه و ئاماده‌كردنی لیستی موچه‌ی موچه‌خۆران، مانگانه و له‌كاتێكی دیاریكراودا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه بكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP