په‌رله‌مانتار كاروان یاروه‌یس: ژیانی مامۆستایانی مانگرتوو لە مەترسیدایە

کوردستان
11:14 - 2025-02-01


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت:" ژیانی مامۆستایانی مانگرتوو لە مەترسیدایە و داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەین لیژنە بنێرن بەمەبەستی گوێگرتن لەداواکاریەکانیان".

کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاندووه‌:" ژیانی مامۆستایانی مانگرتوو لە مەترسیدایە و ماوەی پێنج رۆژە ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر بەمەبەستی جێبەجێکردنی تەوتین و چارەسەرکردنی کۆتایی مووچە، لەبەردەم ئۆفیسی un لەسلێمانی مانیان گرتووەو ژمارەیەکیشیان بەهۆی نەخواردنی نان و ئاو سەرماوە باری تەندروستییان تێکچووە".

"مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی لەماوەی چەند ساڵی رابردوشدا بەشێوازی جیاجیای مەدەنی داوای چارەسەرکردنی دواکەوتنی مووچەو تەوتین و پلەبەرزکردنەوەیان کردووە، هەربۆیە داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەین لیژنە بنێرن بەمەبەستی گوێگرتن لەداواکاریەکانیان، پێش ئەوەی زیاتر باری تەندروستی مانگرتووان تێکبچێت"، کاروان یاروەیس وایوت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP