وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات لە
کۆبونەوەکانی نێوان وەفدی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی گفتوگۆی قوڵ کراوە بۆ گەیشتن بە
چارەسەرێکی دادپەروەرانەو دەڵێت:" تەیف سامی وەزیری دارایی ئامادەی هەموو
کۆبونەوەکان بووە".
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکی
رۆژنامەوانیدا تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق
ئامادەی هەموو کۆبوونەوەکان بووە، ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کە هەندێک میدیا
بڵاویانکردەوە کە گوایە وەزیری دارایی کۆبوونەوەی نێوان وەفدی هەرێم و
وەزارەتی دارایی عیراقی بەجێهێشتووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە دوای كۆبونەوەكان، تەیف سامی
جەختی لەسەر، پێویستی رێکخستنی کۆبونەوەیەک لە وەزارەتی دارایی کردەوە بۆ وردبینی
و دڵنیابوون لە لیستەکان، تێچوی ساڵانە، مانگانە و ئەنجامدانی گۆڕانکاریی پێویست
بە زووترین کات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP