دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئاماری قوربانیانی هێرشەکانی تورکیا بڵاودەکاتەوە

کوردستان
22:18 - 2025-02-05

دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی هێرشەكانی دەوڵەتی تورك لە نێوان ٨ی كانوونی یەكەمی رابردوو تا ١ی شوبات ٤١ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون ‌و ٢٥٨ ی تریش بریندار بوون. 

بەگوێرەی ئامارەكانی دەستەكە، لە ٨ی كانوونی یەكەم تا ٣٠ی كانوونی دووەم  تەنها لە هێرشەكانی سەر بەنداوی تشریندا ٢٣ كەس شەهید بوون و  ٢٢٠ی دیكەش بریندار.

ئاماژە بەوەشکراوە: لە نێوان ٨ی كانوونی یەكەم تا ١ی شوبات لە هێرشی سەر شارە جیاوازەكانی هەرێمەكە ١٨ كەس شەهید بوون و  ٣٨ی دیكەش برینداربوونە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP