پاش ئەوەی ژمارەیەکی زۆری مامۆستا و فەرمانبەری ناڕازی بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیان لە سلێمانییەوە بەرێکەوتن بۆ هەولێر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەودیو دێگەڵەوە رێگریان لێ‌کرا و رێگەیان نەدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بچنە هەولێر، پاش رێگرییەکەو گەڕانەوەیان بۆ ئەمدیوی دێگەڵە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تەئکیدیان لە بەردەوامبوونی خەباتی مەدەنی و دیموکراسی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان کردەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ته‌ندروستی كۆیه بڵاویکردەوە، له‌ئه‌نجامی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌مڕۆی بازگه‌ی دێگه‌ڵه، 21 كه‌س له مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كۆیه كراون و له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
سەرچاوەیەک لە ته‌ندروستی كۆیه رایگه‌یاند، 21 كه‌س به‌هۆی گازی فرمێسك رێژ و له‌ئه‌نجامی گرژیه‌كانی دێگه‌ڵه برینداربون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كۆیه كراون.
وتیشی، "له‌ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی سه‌رجه‌میان باشه و ئۆكسجینیان بۆ دانراوه و رێوشوێنی پێویستی پزیشكیان بۆ گیراوه‌ته‌به‌ر و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، نه‌خۆشخانه جێده‌هێڵن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP