قائیمقامی مەخمور بۆ یەکێتی دەبێت

کوردستان
17:07 - 2025-02-11

بەبڕیاری پارێزگاری موسڵ بەرپرسی یەکە ئیدارییەکان لە پۆستەکانیان بەخشران و جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی قەرەچوغیش دەڵێت: یەکێتی پۆستی قائیمقامیەتی مەخمور وەردەگرێت.

رەشاد گەڵاڵی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی قەرەچوغ رایگەیاند: ئێستا هەر 14 بەرپرسە ئیدارییەکە بە بڕیاری پارێزگار لە پۆستەکانیان بەخشراون و لادراون، بە بڕیارێکی دیکەش کەسانی دیکە لە جێگەیان دەستبەکار دەبن.

وتیشی فەرمانەکە زۆر گرنگە، چونکە دوای رەتکردنەوەی ئەو سکاڵایانەیە کە دژ بە پۆستەکانی موسڵ لە دادگا تۆمار کرابوون، پارێزگاری موسڵ بڕیاری دەکرد هەر 14 بەرپرسی یەکە ئیدارییەکان لە پۆستەکانیان ببەخشرێن.
رەشاد گەڵاڵی راشیگەیاند: ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکان دەربکرێت، بەپێی رێکەوتنی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ، قائیمقامیەتی مەخمور پشکی (ی.ن.ک)ە و سەردار سیامەند کە ئێستا بەرپرسی مەڵبەندی قەرەچوغە، ئەو پۆستە وەردەگرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP