فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەناوبردنی مەفرەزەیەکی داعش رادەگەیەنێت

کوردستان
21:42 - 2025-02-12

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەناوبردنی مەفرەزەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە سنوری نێوان کەرکوک و سەڵاحەدین راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق  وردەکاری ئۆپراسیۆنەکانی لە سنوری کەرکوک و سڵاحەدین و بڵاوکردەوە رایگەیاند: بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، تواندرا زانیاری ورد لەسەر شوێنی مانەوی  تیرۆریستانی داعشی  لە سنورەکە دەستبکەوێت.

 ئاماژەی بەوەشکردووە: لەدوای دەستکەوتنی زانیاری ورد،  فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە جۆری ئێف 16 مۆڵگەکەی تیرۆریستانی داعشیان بەچڕی بۆدۆمانکردو  لە ئەنجانمدا 5 تیرۆریست کوژران و چەندین چەک و تەقەمەنیش لەناو بران.

شانەی ئەمنی ئاشکراشیکردووە: تیرۆریستان ئەشکەوتێکیان بۆ خۆحەشاردان و حەوانەوە هەروەها بۆ کۆگاکردنی شت و مەک و چەکەکانیان بەکار هێنابوو، لەدوای هێرشەکانی هێزە ئەمنییەکانیش سەرجەمیان لەناو بران.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP