بەئامانجی پاکترکردنەوەی شار و زیادکردنی سەوزایی،
پارێزگاری کەرکوک چەند بڕیار و رێنماییەک دەردەکات.
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، لەگەڵ ئەندازیار ئەحمەد
عومەر، بەڕێوەبەری شارەوانی و بەرپرسی بەشی پرۆژەکان و خزمەتگوزاری و باخچەکان و سەرجەم
کەرتەکانی شارەوانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگار بەوردی لەسەر هەوڵەکانی
شارەوانی بۆ پاکردنەوەی شار و دروستکردنی باخچە و زیادکردنی پانتایی سەوزایی گفتوگۆی
کرد و چەند بڕیار و رێنمایی و راسپاردەیشی دەرکرد.
گرنگترینیان ئەوەبوو، کەرتەکانی شارەوانی راسپارد
بەهاوکاری لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مامۆستایانی ئایینی لە رێگەی مزگەوتەکانەوە،
دانیشتوان لە پاكراگرتنی شار و پشتیوانیکردنی تیمەکانی پاکردنەوە هۆشیار بکەنەوە.
هەروەها، خاوەن چێشتخانە و مۆڵ و مارکێتەکان ئاگاداربکرێنەوە
لە پاك راگرتنی بەردەم دووکان و شوێنکارەکانیان، بە پێچەوانەوە دەدرێنە دادگا و رووبەڕووی
سزای یاسایی دەکرێنەوە و شوێنەکانیان دادەخرێت.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی
پەروەردەی کەرکوک راسپێردرا، هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە لە خوێندنگاکان بە ئامانجی پاك
راگرتنی شار سەرپێ بخات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP