ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی له حزبێكی مه‌سیحی ئاشكرایده‌كات كه به‌هۆی فشاری به‌رپرسه حزبییه‌كان له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك 3 هه‌زار خێزانی مه‌سیحی ئه‌و دوو پارێزگایه‌یان جێهێشتووه‌و ناچار به كۆچی زۆرملێ‌كراون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ولیام بنیامین، سەرکردە لە بزوتنەوەی بابیلۆن كه ڕەیان کلدانی سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات رایگەیاند:" لە هەولێرو دهۆک فشارێکی زۆر لەسەر مەسیحیەکان هەیە و لەلایەن بەرپرسە حیزبیەکان له‌و دوو پارێزگایه دەستبەسەر ماڵ و موڵک و زەویەکانییاندا گیراوە، بەو هۆیەوەشه‌وه سێ هەزار خێزان كۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات كردووه.
باسی له‌وه‌شكرد كه:" ئەو فشارانەی كه ئێستا لەو دوو پارێزگایە لەسەر مەسیحیەکانە، لە نەینەواو بەشەکانی دیکەی عێراق و سلێمانی بەو شێوەیە نیە. "
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP