كۆنفرانسی دووەمین دیداری یەكێتی لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت

کوردستان
12:34 - 2025-03-06

بڕیارە ئەمڕۆ ، پێنجەمین كۆنفرانسی ئامادەكاری بۆ دووەمین دیداری یەكێتی دەگاتە گەرمیان و خانەقین و لەشاری كەلار بەڕێوەدەچێت.
كۆنفرانسی دیداری ئەمجارە ئاوێتەی یادی راپەرینی گەلەكەمان و مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت و هەڤاڵانی یەكێتیی بە جۆش و خرۆشی یەكێتیانەوە بەشداری تێدا دەكەن.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسندكراوی كۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەكێتی چالاكییەكی رەسمیی دەورییە و بەشێكە لە وێستگەكانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە، یەكەم دیداری یەكێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری 12-3-2022 دەستپێكرد و لە 31-5-2022 كۆتایی بەكارەكانی هێنا و سیاسەتەكانی یەكێتی لە بوارە جیاجیاكاندا داڕشت و بووە بنەمایەك بۆ سیاسەتی گشتی یەكێتی.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP