پەروین بوڵدان: لە رۆژی جیهانیی ژناندا پەیامێکی دیکەی ئۆجەلان بڵاودەکرێتەوە

کوردستان
20:10 - 2025-03-07

ئەندامێکی وەفدی ئیمراڵی رایگەیاند، لە رۆژی جیهانیی ژناندا پەیامێکی نوێی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ رایگشتی تورکیا دەخوێنرێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی تی 24، پەروین بوڵدان ئەندامی وەفدی ئیمراڵی راشیگەیاندووە، لە دوا دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان، پێیوتوون قەیوم رێگریی لەسەر پرۆسەی ئاشتی دروست دەکات.

لە درێژەی هەواڵەکەدا پەروین بوڵدان، دەربارەی ژیانی ئۆجەلان لە دورگەی ئیمراڵی ئاشکرای کردووە، لە ژوورەکەیدا تەلەفیزیۆنێکی هەیە و 22 کەناڵی تێدایە و بە شێوەیەکی بەردەوام شەوانە سەیری هەواڵەکان دەکات.

سەبارەت بە بۆچوونی ئۆجەلان لەسەر دانانی قەیوم لە شارەوانییەکان بوڵدان رایگەیاندووە، ئۆجەلان لە دیدارەکەدا وتویەتی دەستگیرکردن و دانانی قەیوم، بەربەست بۆ ئاشتیی دروستدەکات و دەبێت کۆتایی بە سیاسەتی قەیوم بهێنرێت. تاکوو ئەم دەرفەتە لەدەستنەدرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP