ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت:"توانیمان له‌وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕ‌ه‌زامه‌ندی بۆ پێدانی 50 لیتر نه‌وتی دیكه بۆ هه‌ر خێزانێكی پارێزگای كه‌ركوك وه‌ربگرین".
دیلان غه‌فور ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند:" ئه‌مڕ‌ۆ 9-3-2025 له سه‌ردانمان بۆ به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له وه‌زاره‌تی نه‌وت، توانیمان ڕ‌ه‌زامه‌ندی وه‌ربگرین بۆ پێدانی 50 لیتر نه‌وتی دیكه بۆ هه‌ر خێزانێكی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رباری پشكی خۆیان".
"هه‌روه‌ها داوای زیادكردنی پشكی به‌نزینی به‌نزینخانه‌كان و گاز بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بامان كرد‌و هه‌وڵه‌كانمان له‌و پێناوه‌شدا به‌رده‌وامیی ده‌بێت"، دیلان غه‌فور واده‌ڵێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP