زانكۆی سلێمانی یه‌كه‌م و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك دووه‌م و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ریزبه‌ندی سێهه‌مدایه له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی هه‌رێم له‌ئه‌دای توێژینه‌وه‌و داهێنان و كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌پێی پێوه‌ره‌كانی دامه‌زراوه‌ی (SciMago).له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عیراقیش ریزبه‌ندی هه‌شته‌م بۆ زانكۆی سلێمانی و دوانزده‌هه‌میش بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك و پانزهه‌میش بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیدا هاتووه : "به‌پێی پێوه‌ره‌كانی دامه‌زراوه‌ی (SciMago) بۆ ئه‌دای توێژینه‌وه‌و داهێنان و كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی؛ كه‌له چوارچێوه‌ی ریزبه‌ندی دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كان بۆ ساڵی 2025 راگه‌یه‌نراوه؛ زانكۆی سلێمانی له‌ریزبه‌ندیی هه‌شته‌هه‌مدایه‌و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ناو سه‌رجه‌م زانكۆ حكومییه‌كانی كه داتاكانیان پێشكه‌شكردووه به دامه‌زراوه‌ی (SciMago)؛ له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عیراق له‌ڕ‌یزبه‌ندی (١٥) دایه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ریزبه‌ندی (٣) دا ناوی هاتووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه: "ئه‌م ریزبه‌ندییه‌ی دامه‌زراوه‌ی (SciMago) له سه‌ر بنه‌مای چه‌ند پێوه‌رێكی جیاواز ئه‌نجامده‌درێت كه پێكهاتوون له ئه‌دای توێژینه‌وه، داهێنان، كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌سه‌ر بنه‌مای وێبسایتی دامه‌زراوه‌كه ده‌بێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP