کەلار .. بیست کەس لەسەر هەڵگرتنی چەقۆ دەستگیردەکرێن

کوردستان
20:21 - 2025-03-09

دوای ئەوەی شەوی هەینی کەسێک لەکەلار بەر چەقۆ دراو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا، لیژنەی ئەمنی کەلار لە شەوی ڕابردوەوە بیست کەسیان دەستگیرکردووە

سەرچاوەیەک: لە لیژنەی ئەمنی کەلار بەکەناڵی کەرکوکی  ڕاگەیاند: لەماوەی دو شەوی ڕابردوەوە تائیستا 
لەچوارچێوەی هەڵمەتێکدا بۆ ناو کافتریا و شوێنە گشتیەکان بیست گەنج و مێردمنداڵیان دەستگیرکردوە کە چەقۆ و ئامێرەکانی شەڕکردنیان پێبوە.

وتیشی: هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت بۆ دەستگیرکردنی ئەو گەنجانەی چەقۆ یان ئامێری تیژ و یان هەر کەلوپەلێکی شەڕکردنیان پێیە.

باسی لەوەشکرد: ئەو بیست کەسەی دەستگیرکراون بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP