وا بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ( ١٣-٣-٢٠٢٥) کۆنفرانسی خولی دووەمی دیداری یەکێتی لەهەڵەبجە بهڕێوهدهچێت.
سکرتاریەتی لیژنەی بالای دیدار رایگەیاند: کەشتی ئەمجارەی دیدار لە شارەزووری مەڵبەندی خەبات و تێکۆشانی بەرایی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆرشی نوێ دەبێت کە هاوکاتە لەگەڵ بیرەوەری راپەرینی گەلەکەمان.
دیداری هەڵەبجە شەشەم کۆنفرانسی چوارچێوەی دیداری دووەمە و تەوەرەکانی تاوتوێی سیاسەت و پرسەکانی یەکێتی دەکات و بەتایبەتیش بەشێکی تەوەرەکان تایبەت دەبێ بە خولیا و روانگەکانی هەڤاڵانی یەکێتیی لە دەڤەری شارەزوور.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە, یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری ١٢-٣-٢٠٢٢ دەستپێکرد
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP