هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) جارێكی دیكه سوپای توركیای توركیای به به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو تۆمه‌تبار كرد‌و رایگه‌یاند، توركیا چوار جار به بۆمبی فسفۆڕی قه‌ده‌غه‌كراو هێرشیكردوه‌ته سه‌ر گه‌ریلا و 34 جاریش له ئاسمانه‌وه به تۆپ و چه‌كی قورس و 919 جاریش هێرشی ڕاسته‌وخۆی كردوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانیان.
هه‌په‌گه له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" توركیا له ڕۆژانی 6 و 7ی ئه‌م مانگه له هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ تونیله‌كانی گه‌ریلای له شاخی ئامێدی چوار جار به بۆمبی فسفۆر بۆردكردووه‌و كه به‌كارهێنانیان له شه‌ڕدا به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه."
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕوو كه:" رۆژانی 7 و 8ی ئادار له هه‌رێمه‌كانی خواكورك و گارێ و مه‌تینا و شه‌هید ده‌لیل 23 جار له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه بۆردومان كراون، هه‌ر له‌و دو رۆژه‌شدا له چیای به‌هار له هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ، 11جار به هێلیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كراون."
روونشیكردووه‌ته‌وه: "رۆژانی 6 و 7 و 8ی ئه‌م مانگه گۆره‌پانه‌كانی به‌رخۆدانی به‌ربه‌زینه، شه‌هید شه‌ریف، لولان و كه‌نده‌كۆلا له خاكورك 53 جار بۆردومان كران، گۆره‌پانه‌كانی شاخی ڕه‌شید، دێریشه، گرگاشه، سپینداره، مژه، مێرانه، شاخی زه‌نگل، ده‌رییه حرچ، زوكه له گارێ 196جار بۆردومان كران، هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی به‌رخۆدان سه‌رێ مه‌تینا و بێشیلی و شێلازه له هه‌رێمی مه‌تینا 151 جاران بۆردومان كراون و گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخۆدانی شاخی ئامه‌دیه و شاخی به‌هار له هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیل له ڕۆژاوای زاپ 519 جاران بۆردومان كراون، به گشتی ده‌بێته 919 جار به چه‌كی قورس، تۆپخانه و دورهاوێژه‌كانی بۆردومان كراون".
هه‌په‌گه هۆشداریشی داوه كه: "له هه‌رێمی ماكۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌ندێك كۆنترا به پۆشینی جلوبه‌رگی گه‌ریلا و ناساندنی خۆیان به ناوی گه‌ریلا پاره له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن، ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان متمانه‌ی به‌م جۆره كه‌سانه نه‌بێت و پێویسته وریا بن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP